به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیداره‌ی گشتی پارێزگای ئه‌سفه‌هان، موحسن مێهرعه‌لی زاده له میانه‌ی سه‌ردان ڕئاکتۆری ناڤۆکی ئه‌سفه‌هان وتی: ئێران له بواری جۆراجۆر وه‌ک به‌رگری له به‌رانبه‌ر سه‌دام حسه‌ین، زانستی و ناڤۆکی هه‌میشه پله بانه‌کانی به ده‌ست هێناوه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که دوژمنان خه‌یاڵاتی خاویان سه‌باره‌ت به ئێران هه‌یه و زیادی کرد: زۆر خۆشحاڵم که فه‌رمانی ڕێبه‌ری و سه‌رۆک کۆمار به‌رهه‌م هێنانی UF۴ دوای زیاتر له ۹ ساڵ ده‌ستی به کار کردووه‌ته‌وه.
مێهرعه‌لی زاده وتی: بۆ به‌رهه‌م هێنانی UF۶ له نیوه‌ی ڕێگه داین که نیازه‌کانی وڵات دابین ده‌کات، له ماوه‌ی یه‌ک مانگ به‌رهه‌می کۆتایی ئه‌نجام ده‌بێت که له ئاستی سووته‌مه‌نی ئێزگه‌ی ناڤۆکی بوشهر و ئێزکهکانی دیکه دایه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هه‌وڵ و ماندوو بوونی زانایانی ئێمه بۆ به‌رهه‌م هێنانی باشترین سووته‌مه‌نی ناڤۆکی وڵامی داوه‌ته‌وه و له‌م ڕووه‌وه پێویستمان به وڵاتانی بیانی نه‌ماوه. ئێمه وه‌ک وڵاتێکی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ ده‌توانین هه‌موو پێداویستییه‌کانی خۆمان دابین بکه‌ین.
................
300